گشتی

گەنجێک لەشاخ هەڵدێرا و گیانی لە دەست دا

عەلی قادر، وتەبێژی بەرگری شارستانی راپەڕین رایگەیاند، گەنجێک لەشاخ هەڵدێرا و گیانیی لەدەستدا، گەنجکە خەڵکی گوندی شێخ وەسانانە و لە چیای ماکۆک بەدیوی دؤلی شاورێدا هەڵدێراوە و گیانی لەدەستداوە.

علی قادر ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هۆکاری کەوتنە خوارەوەکەی نازانرێت و تیمەکانمان بە هاوکاری پۆلیسی ڕاپەڕین لە هەوڵدان بۆ هێنانە خوارەوەی تەرمەکەی و تەمەنی کەسەکە دیار نییە.

چیای ماکۆک دەکەوێتە  باکوری قەزای حاجیاوا و بەرزییەکەی 1820 مەترە لە ئاستی ڕووی دەریایەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *