گشتی

عومرە کارێکی کورد لە سعوودیە گیانی لەدەستدا 

عومەرە کارێکی کورد تەمەن 88 ساڵ لەکاتی گەرانەوەی بۆ هەرێمی کوردستان بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک کۆچی دوایکرد.

 ئەمرۆ پێنجشەمە 16ی تشرینی یەکەمی 2025، کاروان ستونی گوتەبێژی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند؛ “ لە کاتی گەڕانەوەیان بۆ هەرێمی کوردستان و دوای ئەنجامدانی سونەتی عومڕە، عومڕەکارێکی کورد بەناوی مەلیحە ئەحمەد عەلی خانی تەمەن 88 ساڵ لە سنووری عەرەعەری سعوودیە کۆچی دوایی کرد.

کاروان ستونی ڕاشیگەیاندووە کە لەگەڵ حاجی عەلی، خاوەنی کۆمپانیای حەج و عومڕە قسەیان کردووە و ئەویش ئامادەیی نیشانداوە بۆ گەڕاندنەوەی تەرمی عومڕەکارەکە. هەروەها دوو فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕە لەسەر ئەرکی حکومەت لە سنووری عەرعەر کارئاسانی دەکەن بۆ عومڕەکارانی کوردستان و یارمەتییان داوە تا تەرمی عومڕەکارەکە بگەیەنرێتە ڕومادی و پاشان بۆ کەلار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *