تەرمی پێشمەرگەیەکی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی کە ئاسەواری گولە لەسەر جەستەی هەبوو لە چیای گوێژەی سلێمانی دۆزرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەمە 15ی تشرینی یەکەمی 2025، بەپێی. چەند سەرچاوەیەکی میدیای، تەرمی پێشمەرگەیەکی بەرگری و فریاکەوتنی سلێمانی لەچیای گۆیژە دۆزرایەوە بەپێی زانیارییەکان ئاسەواری فیشەک بەسەر جەستەوەیەبووە، تا ئێستا هیچ لایەنێکی پەیوەندیدار لە پارێزگای سلێمانی لەبارەی ئەو رووداوە لێداونی نەداوە.
بە پێی سەرچاوە میدیایەکان، لێزان لوقمانی تەمەن ٣٠ ساڵ كە پێشمەرگەیە تەرمەكەی لە چیای گۆیژە دۆزرایەوە خێزاندارە و خاوەنی یەك منداڵە دانیشتوی هەڵەبجەیە ئەمشەو لەكاتی واجبدا چەكەكەی دەوامی بردووە و لە چیای ئەزمەڕ كۆتایی بەژیانی خۆی هێنا.