گشتی

سەرۆکوەزیرانی عێڕاق بڕیارێکی لەبارەی سلێمانیی دا

نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی ڕایگەیاند: ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی.

ئەمڕۆ هەینی 3ی تشرینی یەکەمی 2025، نووسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا ڕایگەیاند، “سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق فەرمانیکرد کە ناوی ‘فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی’ بگۆڕدرێت بۆ ‘فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی جەلال تاڵەبانی’، ئەمەش لەسەر بنەمای داواکارییەکی پێشوو کە لەلایەن دامەزراوەی جەلال تاڵەبانییەوە پێشکەشکرابوو”.

نوسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێڕاق ئاماژەی بەوەشكرد، “ئەم فەرمانە وەک پێزانینێکە بۆ ڕۆڵی مێژوویی سەرۆکی کۆچکردوو، هەروەها بۆ خەباتی درێژخایەنی مام جەلال دژ بە دەسەڵاتی دیکتاتۆری”.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *