گشتی

کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و کەرەستەی پزیشکی چارەسەرکرا

بە سەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە شاری سلێمانی چارەسەرکرا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستی سلێمانی ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند: “ لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی هەرێم، کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و کەرەستەی پزیشکی چارەسەرکرا.

دوێنێ شەممە، 13ـی ئەیلوولی 2025, کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی هەریەک لە شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی و د. سەباح نەسرەدین، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و د. ماکوان، بەڕێوەبەری لقی سلێمانی بانکی هەرێم کێشەی نەشتەرگەری و دەرمان و نەبوونی کەرەستەی پزیشکی تا کۆتایی ساڵی 2025 چارەسەرکرا.

ئەم دەستپێشخەرییە لەسەر ڕاسپاردەی قوباد تاڵەبانی و وەزیری دارایی هەرێم کراوە و تا کۆتایی ساڵی 2025 کێشەی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی لە سلێمانی چارەسەرکرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *