دەقی هەواڵ
پیسکردنی ژینگە – Slemani Daily
ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕێگەی پڕۆژەیاسایەکی نوێوە، سزای توندی دارایی و جەستەیی بۆ ئەو کەسانە دیاری دەکات کە دەبنە هۆی تێکدانی ژینگە، بە جۆرێک سزایەکان دەگاتە ساڵێک بەندکردن و 10 ملیۆن دینار غەرامە.
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پرۆژەیاسایەک سەبارەت بە پاراستنی ژینگە تاوتوێ دەکات کە تێیدا سزای پیسکردنی ژینگەی بە بەندکردن تاوەکو ساڵێک و غەرامە تاوەکو 10 ملیۆن دینار دەستنیشان کراوە.
پڕۆژەیاسای “چارەسەری پاشماوە ڕەقەکانی شارەوانی” کە لە 19 ماددە پێکهاتووە، سیستمێکی نوێ بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پاشماوەکانی ماڵان، کارگە و کۆمپانیاکان دادەڕێژێت. خاڵە هەرە گرنگەکانی ئەم یاسایە بریتین لە:
سزای دارایی: فڕێدانی خۆڵ لە دەرەوەی شوێنی دیاریکراو، سزاکەی لە 100 هەزار بۆ یەک ملیۆن دینارە.
سزای زیندانی: هەر کەسێک بەبێ مۆڵەتی فەرمی بازرگانی و مامەڵە بە پاشماوەوە بکات، بۆ ماوەی 3 مانگ تا ساڵێک زیندانی دەکرێت و بە 5 بۆ 10 ملیۆن دینار غەرامە دەکرێت.
وەبەرهێنان: یاساکە ڕێگە خۆش دەکات پاشماوەکان لە ڕێگەی پڕۆژەی کەرتی تایبەتەوە ڕیسایکلین بکرێن و سوودی ئابوورییان لێ وەربگیرێت.
قەدەخەی هاوردە: هێنانە ناوەوەی هەر جۆرە خاشاکێک لە دەرەوەی وڵات بە توندی قەدەخە دەکرێت.
قەدەخەی هاوردە: هێنانە ناوەوەی هەر جۆرە خاشاکێک لە دەرەوەی وڵات بە توندی قەدەخە دەکرێت.
ئەم هەنگاوەی پەرلەمان دوای ئەوە دێت کە ڕێژەی پاشماوە بێسەروبەرەکان لە شارەکانی عێراق زیادی کردووە. ئاسۆس عەلی، ئەندامی لیژنەی خزمەتگوزارییەکان، ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم پڕۆژەیاسایە پێشتر خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کراوە و ئێستا لە قۆناغی وەرگرتنی پێشنیازەکاندایە تا دوای تەواوبوونی، ڕەوانەی دەنگدان بکرێت و ببێتە یاسایەکی کار, پیسکردنی ژینگە بە ساڵێک بەندکردن و غەرامەی 10 ملیۆن سزا دەدرێت