گشتی

عومرەکارێکی کورد لە مەککە کۆچی دوایی کرد

 عومرەکارێکی کورد کۆچی دوای کرد – Slemani Daily 

عومرەکارێکی خەڵکی هەولێر لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کرد. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەمە یەکەم حاڵەتی گیانلەدەستدانی عومرەکارانی کوردە لە وەرزی عومرەی ئەمساڵدا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 10ی ئەیلوولی 2026، کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی کوردستان بە میدیاکانی ڕاگەیاند، ژنە عومرەکارێکی کورد بەناوی مهاباد عوسمان کارسوڵ کە تەمەنی سەروو 55 ساڵ بووە، لە شاری مەککەی پیرۆز لەناکاودا گیانی لەدەستداوە.

بەوتەی وتەبێژی حەج و عومرە، ئەو ژنە عومرەکارە خەڵکی شاری هەولێر بووە و بۆ ئەنجامدانی مناسیکەکانی عومرە لەگەڵ هاوسەرەکەی سەردانی عەرەبستانی سعودییەی کردبوو. لەبارەی هۆکاری گیانلەدەستدانیشی ئاماژەی بەوە کرد کە باری تەندروستیی باش بووە، بەڵام بەشێوەیەکی لەناکاو لە ژوورەکەی خۆیدا کۆچی دوایی کردووە. لەسەر داوای بنەماڵەکەشی بڕیارە هەر لە شاری مەککە بەخاک بسپێردرێت.

ساڵانە هەزاران هاووڵاتی لە هەرێمی کوردستانەوە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی عومرە سەردانی مەککە و مەدینە دەکەن. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێم لە ڕێگەی نێنراو و گرووپەکانییەوە سەرپەرشتیی ڕەوشی تەندروستی و کۆمەڵایەتیی عومرەکاران دەکات و لە کاتی ڕوودانی هەر حاڵەتێکی گیانلەدەستداندا، بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی سعودییە ڕێکارەکانی بەخاکسپاردن یان گەڕاندنەوەی تەرمەکان دەگرێتە بەر.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *