ئابووری

بەغدا بڕیارێکی نوێی لە بەرژەوەندی هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان دەرکرد

قیستی یەکە نیشتەجێبوونەکان – Slemani Daily

بەغداوەبەرهێنەرانیهەرێمی کوردستانپابەنددەکاتقیستینیشتەجێبوونبەنرخیفەرمی دیاریکراوی حکومەتوەربگرن.

دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێراق بڕیارێکی نوێی دەرکرد و تێیدا حکومەتی هەرێمی کوردستانی ئاگادارکردووەتەوە کە دەبێت سەرجەم پڕۆژەکانی نیشتەجێبوون لە هەرێم پابەند بکرێن بە وەرگرتنی قیستی هاووڵاتیان بە نرخی فەرمیی بانک، کە 100 دۆلار بەرامبەر بە 132 هەزار دینارە.

بەپێی نووسراوێکی فەرمیی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنانی عێڕاق، ئەم بڕیارە گشتاندنی بۆ کراوە تاوەکو لە تەواوی پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت. ئامانج لەم هەنگاوە کەمکردنەوەی بارگرانی داراییە لەسەر پشتی ئەو هاووڵاتیانەی کە یەکەی نیشتەجێبوونیان بە قیست کڕیوە و تاوەکو ئێستا بە نرخی بازاڕی ئازاد دۆلاریان لێ وەردەگیرا.

ئەم بڕیارەی دەستەی نیشتمانیی وەبەرهێنان لەسەر بنەمای داواکارییەکی فەرمیی پەرلەمانتار (د. غالب محەمەد) دەرچووە، کە لە7ی تەمموزی 2026 بە ژمارە (ک/109) ئاڕاستەی دەستەکەی کردبوو. لە داواکارییەکەدا جەخت لەسەر پێویستیی یەکخستنی میکانیزمی وەرگرتنی قیستەکان لە سەرجەم پارێزگا و هەرێمەکاندا کرابووەوە، بە جۆرێک کە هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانیش هاوشێوەی ناوچەکانی دیکەی عێراق سوودمەند بن لە نرخی فەرمیی دۆلار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *