گشتی

زانکۆی سلێمانی ناوی چووە نێو کتێبی گینسەوە

کتێبی گینس – Slemani Daily

زانکۆی سلێمانی لە ڕێوڕەسمێکی فەرمیدا و بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کتێبی پێوانەییی جیهانیی گینس، ناوی چووە ناو کتێبەکەوە، ئەوەش دوای ئەوەی لە ڕێگەی چاندنی 6,000 نەمامەوە گەورەترین ڕستەی دارچێنراوی لەسەر ئاستی جیهان دروست کرد.

پرۆژەکە بریتییە لە نووسینی ڕستەی “University of Sulaimani” (یونیڤێرستی ئۆف سلێمانی) لەسەر ڕووبەری 3,600 مەتر دووجا. بۆ دروستکردنی ئەم نووسینە، 6,000 نەمام لە جۆری “مۆرد” بەکارهێنراون، کە ڕووبەری درێژی و پانیی ڕستەکە دەگاتە 180 مەتر بە 20 مەتر.

بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمیی زانکۆی سلێمانی، ئەم هەنگاوە جگە لەوەی سیمایەکی جوانتری بە شارەکە بەخشیوە، دەستکەوتێکی مێژوویییە لە بواری پاراستنی ژینگە و زانستدا بۆ کوردستان و سلێمانی.

زانکۆی سلێمانی یەکێکە لە زانکۆ دێرین و دیارەکانی هەرێمی کوردستان. ڕێکخستنی ئەم چالاکییە ژینگەیییە لە کاتێکداپێدا؛ زانکۆکە هاوڕێ لەگەڵ پێشڕەوییە زانستییەکانی، هەوڵەکانی بۆ زیادکردنی ڕووبەری سەوزایی و ڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوا چڕتر کردووەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *