قەرزی کارەبا – Slemani Daily
وەزارەتی کارەبا دوا مۆڵەتی بۆ سوودمەندبوون لە داشکاندنی 50%ی قەرزی کۆنی کارەبا دیاریکرد.
بەپێی ئاگادارییەک کە بەرێوەبەرایەتیی کارەبا بڵاوی کردووەتەوە، ئەو هاووڵاتییانەی تا بەرواری 30ـی تەممووزی 2026 قەرزی کارەبایان لەسەرە، دەتوانن لە ڕێگەی سیستەمی “ئی-پسولە”وە نیوەی قەرزەکانیان بدەنەوە.
دیاریکردنی ئەم وادەیە وەکو دوا هەل دەبێت بۆ هاووڵاتییان و تا ڕێککەوتی 10ـی ئەیلوولی 2026 بەردەوام دەبێت.
مەرجیسوودمەندبوون: تەنها ئەو قەرزانە دەگرێتەوە کە تا ڕێککەوتی 30ـی تەممووزی 2026 کەڵەکە بوون.
شێوازیدانەوە: پرۆسەی پێدانی پارەکە تەنها لە ڕێگەی سیستەمی دیجیتاڵیی “ئی-پسولە”وە دەبێت.
کاتیدیاریکراو: دوای 10ـی ئەیلوولی 2026، داشکاندنەکە کۆتایی دێت و قەرزەکان بە تەواوی و بەبێ داشکاندن وەردەگیرێنەوە.
