گێچەڵی سێکسی- Slemani Daily
تۆمەتبارێکی عەرەب بەناوی (ع. م. أ) دەستگیرکرا، کە لە ڕێگەی ماتۆڕسکیلێکەوە لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر گێچەڵی سێکسی بەرامبەر ئافرەتێکی کورد ئەنجامدابوو.
دوای بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا کە گێچەڵکردنی ماتۆڕسوارێکی نیشان دەدا، تیمەکانی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایش بەدواداچوونی وردیان دەستپێکرد. دوای ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبارەکە و وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوە، هێزە ئەمنییەکان توانینیان تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن.
دیاردەی گێچەڵی سێکسی لە شوێنە گشتییەکاندا ماوەماوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کاردانەوە و ناڕەزایەتی ڕای گشتی لێدەکەوێتەوە، لە بەرامبەریشدا دەزگا ئەمنییەکان جەخت لەسەر ڕێکارە یاساییەکان دەکەنەوە بۆ بەرگرتن لە سنووربەزاندن و پاراستنی ئارامیی هاووڵاتییان.
