نرخی زێڕ – Slemani Daily
ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا تا 4643 دۆلار بەرز بوویەوە پێش ئەوەی جارێکی دیکە بەرەو 4610 دۆلار داکشێت.
لە هەفتەی ڕابردووەوە نرخی زێڕ بەشێوەیەکی بەرچاو دەستی بە بەرزبوونەوە کردووە و ئەو کات نرخی هەر ئۆنسەیەک لە دەوروبەری 4550 دۆلاردا بوو
نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا بەم شێوەیەیە:
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 18 بە 862 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 21 بە 1،005،000 هەزار دینار
مسقاڵێک زێڕی عەیارە 24 بە 1،147،000 هەزار دینار
