گشتی

ئاسایش دەستگیرکردنی دوو تیرۆرستی داعشی ڕاگەیاند

دوو تیرۆرست دەستگیرکران –  Slemani Daily

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق، دوو تیرۆریستی ڕێکخراوی داعشیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دەستگیر کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 2026/7/28، دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا دەستگیرکردنی دوو داواکراوی مەترسیداری داعشی ئاشکرا کرد، ئۆپراسیۆنی دەستگیرکردنی ئەم دوو تۆمەتبارە لەسەر بنەمای زانیاری وردی هەواڵگری بەڕێوەچوو، دوای ئەوەی دەرکەوت لە سنووری سلێمانی خۆیان حەشاردابوو.

هەردوو دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی 4ی تیرۆر لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە داواکراو بوون، هەر ئەمڕۆش بە مەبەستی تەواوکردنی ڕێکارەکانی لێکۆڵینەوە و دادگاییکردنیان، ڕادەستی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرانەوە.

هێزەکانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە بەردەوامی لە هەماهەنگیدان لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕاوەدوونان و دەستگیرکردنی شانە نادیارەکانی داعش و ئەو داواکراوانەی هەوڵی خۆحەشاردان دەدەن لە سنوورەکانی هەرێمدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *