سەرۆکوەزیرانی عێڕاق – Slemani Daily
عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق، ئاڕاستەی دامەزراوە ئەمنییەکانی کرد بەپەلە لێکۆڵینەوە لە ئیدیعاکانی وەزارەتی بەرگریی سعودیە بکەن سەبارەت بە ئاڕاستەکردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە خاکی عێراقەوە بۆ سەر خاکی شانشینی سعودیە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمیی نوسینگەی سەرۆکوەزیران، بەغدا جەخت لەسەر پابەندبوونی دەستووریی خۆی دەکاتەوە بە بنەماکانی دراوسێیەتیی باش و ڕێگونەدان بە بەکارهێنانی خاکی عێراق وەک مەیدانێک یان تێپەڕگەیەک بۆ ئەنجامدانی دەستدرێژی بەرامبەر وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوو کە حکومەتی عێراق بەدواداچوون بۆ سەرجەم بەڵگە و زانیارییە پێشکەشکراوەکان دەکات، و بەرامبەر هەر لایەن یان کەسێک کە تێوەگلانی لەم بابەتەدا بسەلمێت، ڕێکاری تووندی یاسایی دەگرێتە بەر. هەروەها ئاماژە بەوەش کراوە کە پەیوەندییەکانی بەغدا و ڕیاز پەیوەندیی برايانە و بەهێزن و ڕێگە بە هیچ هەوڵێک نادرێت بۆ تێکدانی ئاسایشی ناوچەکە یان زیانگەیاندن بە پەیوەندییەکانی نێوانیان.
ئەم فەرمانەی سەرۆکوەزیرانی عێراق دوای ئەوە دێت کە بەرپرسانی سەربازیی شانشینی عەرەبستانی سعودیە ئاماژەیان بە بەئامانجگرتنی وڵاتەکەیان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردبوو و زانیارییان دابووە لایەنی عێراقی کە گومان دەکرێت دەستپێکی هێرشەکان لە ناو خاکی عێراقەوە بووبێت. عێراق لە هەوڵدا دەبێت بۆ پاراستنی سەروەریی خۆی و ڕێگریکردن لە وەها ئاڵۆزییەک لە ناوچەکەدا.
