دابەشکردنی زەوی – Slemani Daily
سەرۆکایەتیی شارەوانیی کەلار دڵنیایی دەداتە سەرجەم ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کەمکوڕی لە فۆڕمەکانیاندا هەیە، کە بێبەش نابن لەو تیروپشکەی ئەمڕۆ بۆ دابەشکردنی زەوی ئەنجام دەدرێت و پرۆسەکە بەبێ هیچ گرفتێک بۆ ئەوانیش بەڕێوەدەچێت.
شارەوانیی کەلار ڕایگەیاند، ئەو فەرمانبەر و خانەنشینانەی کە پێشتر ناویان بڵاوکراوەتەوە و کەمکوڕی لە فۆڕمەکانیاندا هەبووە، بەشداریی تەواو لە تیروپشکەکەدا دەکەن. هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە ڕۆژانی داهاتوودا، نووسراوی فەرمی ئاراستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەکانیان دەکرێت، بە مەبەستی پێداچوونەوە و چارەسەرکردنی کەمکوڕییە کارگێڕییەکان تاوەکو مافی کەسیان نەفەوتێت.
پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشیناندا لە چوارچێوەی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستاندایە بۆ سوودمەندکردنی مووچەخۆران. پێشتر بەهۆی بوونی هەندێک کێشەی تەکنیکی و کەمکوڕی لە زانیارییەکانی سەر فۆڕمی پێشکەشکاراندا، نیگەرانی لای بەشێک لە فەرمانبەران دروست ببوو کە لە پرۆسەی تیروپشکەکە بێبەش بکرێن، بەڵام ئەم بڕیارەی شارەوانیی کەلار دڵنیایی دایەوە بە هاووڵاتییان کە کێشە کارگێڕییەکان لە دوای تیروپشکەکە و لە ڕێگەی فەرمانگەکانی خۆیانەوە
