پشوو – Slemani Daily
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی ساڵنامەی فەرمی خۆی بۆ ساڵی 2026، سبەی سێشەممە 14ی تەممووزی 2026ی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگەکان کردە پشووی فەرمی، ئەوەش بەبۆنەی ساڵیادی شۆڕشی 14ی تەممووزەوە.
بەپێی ئەو زانیارییانەی لە ماڵپەڕی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بڵاوکراونەتەوە، پشووەکە گشتگیرە و سەرجەم وەزارەت، بەڕێوەبەرایەتی و دامەزراوەکانی کەرتی گشتی دەگرێتەوە. لەم ڕۆژەدا سەرجەم دەوامە فەرمییەکان ڕادەگیرێن و دوای کۆتاییهاتنی پشووەکەش، ڕۆژی چوارشەممە دەوامی ئاسایی فەرمانبەران دەستپێدەکاتەوە.
شۆڕشی 14ی تەممووزی ساڵی 1958 لە عێراق، کۆتایی بە ڕژێمی پادشایەتی هێنا و دامەزراندنی کۆماری عێراقی ڕاگەیاند. ئەم ڕۆژە لە مێژووی نوێی عێراقدا وەک وەرچەرخانێکی سیاسی سەیر دەکرێت و ساڵانە لەلایەن حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە لە ساڵنامەی فەرمیدا وەک پشووی ڕەسمی جێگیر دەکرێت.
