ئابووری

نرخ زێڕ و دۆلار  گۆرانکاری بەسەر داهات

نرخی زێڕ و دۆلار – Slemani Daily

ئەمڕۆ یەکشەممە 12ـی 7ـی 2026 بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان کرانەوە، نرخی دراو و زێڕ لە ژێر کاریگەریی پەرەسەندنە ئەمنییەکانی ناوچەکەدا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی گۆڕانکاری بوونەتەوە، لە کاتێکدا دۆلاری ئەمریکی ئاستی جێگیریی خۆی پاراستووە، کانزای زێڕ بەراورد بە دواین مامەڵەکانی هەفتەی ڕابردوو، ڕووی لە بەرزبوونەوە کردووە و نرخەکانی هەڵکشاون.

نرخی زێڕ لە هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بەهۆی گرژییە نێوان ئەمریکا و ئێران بەرزبوونەوەی تۆمار کرد و هەموو عەیارەکان بەم شێوەیە مامەڵەیان پێوەکرا:

 زێڕی عەیارە 24: 1,019,000 دینار.

 زێڕی عەیارە 22: 934,000 دینار.

 زێڕی عەیارە 21: 892,000 دینار.

 زێڕی عەیارە 18: 766,000 دینار.

هاوکات نرخی دۆلار لە ئاستی 153,300 دینار جێگیرە، بەڵام تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی بەهۆی ئەو بارودۆخە ئاڵۆزەوە بەهاکەیان لەدەستداوە و هەرزانتر بوون.

ئابوریناسان ئەم گۆڕانکارییانە دەبەستنەوە بە دەستپێکردنەوەی شەڕی ڕاستەوخۆ و گرژییە سەربازییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا . گەڕانەوەی ئەم گرژییانە بۆ گۆڕەپانی ململانێکان، کاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر بازاڕی نەختینەی هەرێمی کوردستان دروست کردووە. 

شارەزایانی ئابووری پێیان وایە کە ترس لە پەرەسەندنی زیاتری ئەم شەڕە، وای کردووە زێڕ وەک پەناگەیەکی ئەمین بۆ سەرمایەگوزارانی ناوخۆ سەیر بکرێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکیی هەڵکشانی نرخەکەیەتی، هاوکات لاوازیی تمەن بەراورد بە دۆلار، نیشانەی تێگەیشتنی بازاڕە لەو قەیرانە ئابوورییەی کە دەکرێت لە ئەنجامی گرژییە سەربازییەکاندا ڕووبەڕووی کۆماری ئیسلامیی ئێران ببێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *