گشتی

وەزارەتی پەروەردە ئەنجامەکانی پۆلی 12ی ڕاگەیاند؛ لینکەکانی وەرگرتنەوەی نمرە و سۆما بڵاوکرانەوە

ئەنجامەکانی پۆلی 12 – Slemani Daily

ئەنجامەکانی تاقیکردنەوە گشتییەکانی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی بۆ ئەمساڵ ڕاگەیەندران. خوێندکاران و کەسوکاریان دەتوانن لە ڕێگەی لینکە فەرمییەکانەوە نمرەکانیان و پەڕەی وەڵامەکانیان (سۆما) وەربگرنەوە.

بۆ ئاسانکاری، لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە دەتوانن ڕاستەوخۆ نمرەکانتان وەربگرنەوە:

بۆ وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئێرە دابگرە (www.azmwnakan.com)

هەروەها بۆ دڵنیابوونەوە لە نمرەکان، خوێندکاران ئاگادار دەکرێنەوە کە تەنها 1 کاتژمێر دوای ڕاگەیاندنی فەرمی ئەنجامەکان، دەتوانن پەڕەی وەڵامەکانیان (سۆما) لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە ببینن:

بۆ بینینی پەڕەی سۆما ئێرە دابگرە (soma.azmwnakan.com)

قوتابیان ئاگادار دەکڕێنەوە بەهۆی لۆد و سەردانیکردنی زۆری خوێندکاران لە یەک کاتدا، ئەگەر لینکەکان کێشەی خاوبوونەوەیان تێکەوت، دوای چەند خولەکێک دووبارە تاقی بکەنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *