گشتی

مەلا عوزێر هەورامی زانای ئایینی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق کۆچی دواییکرد

مەلا عوزێر هەورامی کۆچی دوایکرد – Slemani Daily

ئەمڕۆ چوارشەممە، مامۆستا مەلا عوزێر هەورامی، زانای دیاری ئایینی و پەرلەمانتاری پێشووی عێراق لەسەر لیستی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان، لە تەمەنی کۆچی دواییکرد و بڕیاریشە هەر ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بەخاک بسپێردرێت.

مەلا عوزێر هەورامی یەکێک بوو لە کەسایەتییە ئاینی و سیاسییە ناسراوەکان، کە لە خولەکانی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا نوێنەرایەتی هاووڵاتییانی کردووە. دوای کۆچی دوایی، بنەماڵە و نزیکەکانی ڕێکارەکانی بەخاکسپاردنیان ڕاگەیاند.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە مزگەوتی قەیوان سیتی لە گەڕەکی ڕاپەڕین نوێژی لەسەر بدرێت و دواتر تەرمەکەی بەڕێبکرێت بۆ گۆڕستانی هەواری تازە بۆ ئەوەی لەوێ بەخاک بسپێردرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *