داخستنی شەقام – Slemani Daily
شارەوانیی سلێمانی داخستنی ڕێگەیەکی لاوەکی لەسەر شەقامی مەلیک مەحمود لەپێناو کەمکردنەوەی جەنجاڵی و پڕۆژەی خزمەتگوزاری ڕاگەیاند
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە کاتژمێر 10ی بەیانیی ئەمڕۆوە، ڕێگە لاوەکییەکەی بەردەم یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر کە بەرەو مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلی دەڕوات، بەربەست کراوە.
شارەوانی ئاماژەی بەوە کردووە کە شۆفێران دەتوانن بۆ هاتوچۆکردن ئەم ڕێگە جێگرەوانە بەکاربهێنن:
ڕێگەی یەکەم: بەکارهێنانی شەقامی سەروو هۆتێل ئەبوسەنا و گەڕانەوە لە یوتێرنی شەقامی جەواهیری.
ڕێگەی دووەم: بەکارهێنانی چوارڕیانی سەرچنار بۆ کەمکردنەوەی جەنجاڵی و گەیشتن بە هەمان ئاڕاستە.
ئەم بڕیارەی شارەوانیی سلێمانی لە چوارچێوەی هەوڵەکاندا دێت بۆ ڕێکخستنی باشتر و ئاسانکردنی هاتووچۆ لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود ، هاوکات لەپێناو خێراکردنی کارەکانی پڕۆژەی یەکتربڕی شەوکەت حاجی موشیر کە یەکێکە لە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکانی شارەکە بۆ کەمکردنەوەی لۆد و جەنجاڵی هاتووچۆ لەو ناوچەیەدا.
