وەزارەتی ناوخۆ – Slemani Daily
بە فەرمانی فەرمی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، عەمید هێمن کەمال نوری وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستبەکاربوو، بە مەبەستی بەڕێوەبردنی کاروباری ئەمنی شارەکە بە شێوازێکی پیشەیی و بێلایەنانە.
ئەمڕۆ یەکشەممە، 7ی تەمموزی 2026, دوای دەرچوونی فەرمانی دەستبەکاربوونی وەک بەرێوبەری نوێی پۆلیسی سلێمانی ،ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەمید هێمن کەمال کرد, لەو دیدارەدا وەزیر پاڵپشتی تەواوی خۆی و وەزارەتی بۆ بەڕێوەبەری نوێ دووپاتکردەوە و چەند ڕێنماییەکی گرنگی پێشکەش کرد کە جەختیان لەسەر پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان و چەسپاندنی بێلایەنی لە کارەکاندا دەکردەوە.
ئەم گۆڕانکارییە ئیدارییە لە کاتێکدایە کە وەزارەتی ناوخۆ بەردەوام کار لەسەر ڕێکخستنەوە و چالاککردنی دامەزراوە ئەمنییەکانی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان دەکات، بە مەبەستی گونجاندنیان لەگەڵ پێداویستییە نوێیەکانی قۆناغەکە و بەرزکردنەوەی ئاستی هەماهەنگی لە نێوان پۆلیس و هاووڵاتیاندا. کۆتا گۆڕانکاریش بەپێی نووسراوی فەرمی وەزارەت بە ژمارە 19260 لە ڕێکەوتی 5/7/2026 جێبەجێ کراوە.
