گشتی

سبەی ئینتەرنێت لە هەرێمی کوردستان بە کاتی دەبڕدرێت

پچڕانی ئینتەرنێت  – Slemani Daily

بڕیارە سبەی بەیانی یەکشەممە، 28ی حوزەیرانی 2026، هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەم ڕۆژی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی کاتی بۆ ماوەی یەک کاتژمێر ببڕدرێت.

بەپێی ڕێنماییە فەرمییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، ڕاگرتنی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت لە کاتژمێر 6:30ی بەیانی تاوەکو کاتژمێر 7:30ی بەیانی بەردەوام دەبێت، ڕاگەیەندراویشە کە ڕاستەوخۆ پاش کاتژمێر 7:30، هێڵەکانی ئینتەرنێت لە سەرانسەری هەرێم بە شێوەیەکی ئاسایی کار دەکەنەوە و هیچ جۆرە درێژکردنەوەیەک لە کاتی بڕانەکەدا نابێت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان ساڵانە لەگەڵ دەستپێکردنی تاقیکردنەوە وەزارییەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی، بۆ ڕێگریکردن لە دزەکردنی پرسیارەکان و بنبڕکردنی دیاردەی گزیکاری، پەنا بۆ ڕاگرتنی کاتیی هێڵەکانی ئینتەرنێت دەبات، ئەم ڕێکارە لە چوارچێوەی هەوڵەکانی وەزارەتی پەروەردەدایە بۆ پاراستنی یەکسانی و دادپەروەری لە نێوان سەرجەم خوێندکاراندا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *