ئابووری

نرخی دۆلار ڕیکۆردێکی نوێی تۆمارکرد و 160 هەزار دیناری تێپەڕاند

 نرخی دۆلار – Slemani Daily

کەمێک پێش ئێستا لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی، نرخی فرۆشتنی100 دۆلاری ئەمریکی گەیشتە160هەزار دیناری عێراقی، ئەمەش دوای شەپۆلێک لە بەرزبوونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە ڕۆژانی ڕابردوودا.

بەنکەکانی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕایانگەیاند کە بازاڕەکە ناجێگیرییەکی زۆری بەخۆیەوە بینیوە و خواست لەسەر کڕینی دۆلار زیادی کردووە, هاوکات هاووڵاتیان و بازرگانان چاوەڕوانی هەنگاوەکانی بانکی ناوەندی عێراق دەکەن بۆ خستنەڕووی دۆلاری زیاتر بەمەبەستی کۆنترۆڵکردنی نرخەکە، کە ڕاستەوخۆ کاریگەری کردووەتە سەر بەرزبوونەوەی نرخی کەلوپەل لە بازاڕەکاندا.

شایەنی باسە ماوەی چەند مانگێکە بەهای دیناری عێراقی بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا رووی لە دابەزین کردووە، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی حکومەتی عێراق نرخی فەرمی دۆلاری جێگیر کردووە، بەڵام جیاوازی نێوان نرخی فەرمی و نرخی بازاڕی ڕەش هێشتا بە بەرزی ماوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *