ئابووری

نرخی زێڕ لە دابەزینی بەردەوامدایە

دەقی هەواڵ

نرخی زێڕ – Slemani Daily

لە پەرەسەندنێکی خێرا و کتوپڕدا، بازاڕی جیهانیی زێڕ تۆمارکردنی ژمارەی پێوانەیی پێچەوانە کردەوە و تەنیا لە ماوەی 48 کاتژمێردا، نرخی هەر ئۆنسەیەک نزیکەی 200 دۆلار دابەزی.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەک ئۆنسە زێڕ لە بازاڕەکانى جیهاندا بۆ 4,172 دۆلار دابەزی، ئەمەش لە کاتێکدایە کە دوێنێ نرخەکەی گەیشتە لووتکەی 4,360 دۆلار پێش ئەوەی بەم شێوەیە ڕوو لە دابەزین بکات.

هاوکات لەگەڵ ئەم داکشانە جیهانییە، نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستانیش بەم شێوەیەی خوارەوە جێگیر بوو:

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 18 = 777,000 دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 21 = 907,000 هەزار دینار

یەك مسقاڵ زێڕی عەیار 24 = 1,037,000 دینار

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *