گشتی

لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشدا، 4 تۆمەتباری داواکراو لە سلێمانی دەستگیرکران

دەقی هەواڵ

پۆلیسی سلێمانی – Slemani Daily

مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی گەرمیان، توانییان 4 تۆمەتباری داواکراو دەستگیر بکەن کە بە چەند ماددەیەکی یاسایی فەرمانی دەستگیرکردنیان هەبوو.

دوای ئەوەی فەرمانی دەستگیرکردنی 4 تۆمەتبار لەلایەن بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیانەوە ئاڕاستەی پۆلیسی سلێمانی کرا، تیمەکانی نەهێشتنی تاوان دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی مەیدانی کرد، بە پشتبەستن بە زانیارییەکان، مەفرەزەکان سەرکەوتووانە هەر 4 تۆمەتبارەکەیان دەستگیر کرد.

 تۆمەتباران بە ناوەکانی (ج، ڕ، ئ)، (ق، ز، م)، (م، ب، ڕ) و (ع، ح، ع) ڕەوانەی بەشی لێکۆڵینەوە کران و دوای تەواوبوونی ڕێکارەکان، ڕادەستی بەشی نەهێشتنی تاوانی گەرمیان کرانەوە.

تۆمەتبارانی دەستگیرکراو بەپێی ماددەکانی (446، 393، 373، 57) لە یاسای سزادانی عێراقی داواکراو بوون، ئەم دەستگیرکردنە لە چوارچێوەی هەماهەنگی بەردەوامی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەکانی پۆلیسدا دێت بۆ سەروەری یاسا و دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی لە ڕووبەڕووبوونەوەی دادگا هەڵدێن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *