گشتی

نرخی غاز بەشێوەیەکی بەرچوو دابەزی

دەقی هەواڵ

نرخی غاز – Slemani Daily 

نرخی غازی شل لە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستاندا دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە و نرخی یەک لیتر غاز گەیشتووەتە 630 دینار؛ بەمەش نرخی پڕکردنەوەی بوتڵێکی غازی ماڵان بۆ 15 هەزار دینار کەمبووەتەوە.

بەپێی بەدواداچوونی بازاڕەکان، تەنها لە ماوەی هەفتەیەکدا نرخی هەر لیترێک غاز 159 دینار دابەزیوە. هاوکات پڕکردنەوەی بوتڵێکی غازی ماڵان (کە 24 لیتر دەگرێت) تەنها 15 هەزار دیناری تێدەچێت.

بەهۆی زۆربوونی بڕی غازی بەردەست و دابینکردنی پێداویستییەکان لە بازاڕدا، پێشبینی دەکرێت لە چەند ڕۆژی داهاتوودا نرخی غاز زیاتریش دابەزێت و بۆ خوار 600 دینار بۆ هەر لیترێک کەم ببێتەوە، بەوەش نرخی غازی بازرگانیش دەگەڕێتەوە دۆخی ئاسایی خۆی.

ئەم دابەزین و جێگیربوونەوەی نرخە دوای قەیرانێکی توند دێت کە پێشتر بەهۆی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران لە هەرێمی کوردستان دروستبوو. لەو ماوەیەدا بەهۆی کەمیی غازەوە، نرخی پڕکردنەوەی یەک بوتڵ غازی ماڵان لە بازاڕەکاندا بە شێوەیەکی پێوانەیی بەرزبووەوە و نزیکبووەوە لە 40 هەزار دینار.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *