گشتی

هاتووچۆ ئاگاداری هاووڵاتیان دەکاتەوە

دەقی هەواڵ

هاتووچۆ ـ Slemani Daily

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچوۆی پارێزگای سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلە ئاراستەی ئەو هاوڵاتییانە دەکات کە بۆ سبەینێ پێنجشەممە کۆدی نۆرەگرتنیان بۆ بەشی مۆڵەت وەرگرتووە، و ڕایدەگەیەنێت بەهۆی پشووی فەرمییەوە کاتی سەردانیکردنیان گۆڕدراوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە، بەهۆی ئەوەی سبەینێ پێنجشەممە (4ـی 6) پشووی فەرمییە لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کارەکانی بەشی مۆڵەت ڕادەگیرێن.

هاتووچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو هاوڵاتییانەی کۆدی سبەینێیان بەدەستەوەیە، دەتوانن ڕۆژی یەکشەممە (7ـی 6) بە هەمان کۆد و نۆرەی پێشووی خۆیان سەردانی بەشی مۆڵەت بکەنەوە بەمەبەستی ڕاییکردنی مامەڵەکانیان، بەبێ ئەوەی پێویست بکات کۆدی نوێ وەربگرنەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *