دەقی هەواڵ
گیان لەدەستدان- Slemani Daily
ڕاگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی دووەم حاجی لە پشکی هەرێم لە مەککە ڕاگرت و ڕایگەیاند کە تەرمەکەی هەر لەوێ بەخاک دەسپێردرێت.
کاروان ستونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ حاجییەکی تری هەرێمی کوردستان بە ناوی یاسین ڕەجەب ڕێکانی لە شاری مەککەی پیرۆز کۆچی دوایی کردووە.
سەبارەت بە ڕێکارەکانی بەخاکسپاردنیشی، وتەبێژەکە ئاماژەی بەوە کرد: “دوای تەواوکردنی سەرجەم ڕێکارە یاسایی و کارگێڕییەکان و ئەنجامدانی نوێژی مردوو لەسەری، تەرمی کۆچکردوو هەر لە شاری مەککە بە خاک دەسپێردرێت.”
ئەمە دووەم حاڵەتی کۆچی دوایی حاجیانی هەرێمی کوردستانە لەم وەرزەی حەجدا کە لە وڵاتی سعودیە تۆمار دەکرێت.