دەقی هەواڵ
کێشەی غاز – Slemani Daily
قایمقامیەتی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان کە کێشەی کەمیی غازی ماڵان بە تەواوی چارەسەر کراوە، چیتر پێویست بە فۆڕم یان کۆبۆنی خۆراک ناکات بۆ کڕینی غاز، و نرخەکەشی بە جێگیری دەمێنێتەوە.
عومەر عەبدوڵا، سەرۆکی لیژنەی غاز لە لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی سلێمانی ڕایگەیاند کە بڕی پێویستی غازی ماڵان لە بازاڕەکاندا بەردەستە و هاووڵاتیان دەتوانن لە هەر کات و شوێنێکدا بێت بە ئاسانی بتڵەکانیان پڕ بکەنەوە، بەبێ ئەوەی مەرجی پێشکەشکردنی فۆڕم یان کۆبۆنی خۆراکیان لەسەر بێت.
سەرۆکی لیژنەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە نرخی فەرمی بۆ هەر بتڵێک غاز تەنها 8,500 دینارە، و لە کاتی وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەکی زیادە لەلایەن بریکارەکانەوە، ڕێکاری توندی یاسایی بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتەبەر, هاوکات داوا لە هاووڵاتیان دەکات لە کاتی بەدیکردنی هەر پێشێلکارییەکدا، لە ڕێگەی هێڵی گەرمی سکاڵاوە بە ژمارە 07708677777 پەیوەندی بە لیژنەکانەوە بکەن تاوەکو ڕێگری لە قۆرغکاری بکرێت.
پێشتر لە پارێزگای سلێمانی و هەرێمی کوردستان، بەهۆی وەستانی کێڵگەی کۆڕمۆر و ئاڵۆزییەکانی ڕەوشی ناوچەکە بەهۆی شەڕی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران، قەیرانێکی توندی کەمیی غاز و لۆدێکی زۆر لەسەر بازاڕەکان دروستبوو، بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆخەکە و ڕێگری لە بەرزبوونەوەی نرخ، سیستمی دابەشکردن بەپێی فۆڕم و کۆبۆنی خۆراک پەیڕەو دەکرا، بەڵام لە ئێستادا بەهۆی جێگیربوونی دۆخەکە و چاودێری چڕی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەت، پرۆسەی دابەشکردنەکە ئاسایی بووەتەوە.
سەرچاوە: ڕاگەیاندنی قایمقامیەتی سلێمانی