دەقی هەواڵ
پێشمەرگە – Slemani Daily
وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری پلەبەرزکردنەوەی 8758 پێشمەرگە و کارمەندی وەزارەتەکەی لە خشتەی نەورۆزی 2026 ڕاگەیاند و پیرۆزبایی گەرمی پێشکەش کردن.
شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی کارمەندان و پلەدارانی وەزارەتەکە دەکات بەبۆنەی پلەبەرزکردنەوەیان لە خشتەکانی نەورۆزی 2026، کە کۆی گشتییان (8758) کارمەند و پلەدارە.
ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆتانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرککێشانی بەردەوامتانە لە پاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.” پێشمەرگە لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند: ئەم پلەبەرزکردنەوەیە، مافێکی شایستە و یاسایی خۆتانە کە دەرەنجامی دڵسۆزی، ئەرککێشانی بەردەوامتانە لە پاراستنی خاک و نیشتمان و دەستکەوتەکانی گەلەکەمان.”
شۆڕش ئیسماعیل وێڕای دەربڕینی ڕێز و پێزانینی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە وەک پارێزەری هەمیشەیی هەرێمەکە، هیوای خواست ئەم هەنگاوە ببێتە پاڵنەرێکی بەهێزتر بۆ پەرەپێدانی زیاتری تواناکانتان لە پێناو پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی کوردستاندا.