دەقی هەواڵ
پشوو – Slemani Daily
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی خۆیدا، بە فەرمی ماوەی پشووی جەژنی قوربانی ڕاگرت و بڕیاریدا بە بەخشینی 5 ڕۆژ پشوو بە فەرمانبەران، کە لە ڕۆژی عەرەفەوە دەستپێدەکات تاوەکو چوارەم ڕۆژی جەژن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی کە لەلایەن نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە بڵاوکراوەتەوە، ئەمڕۆ سێشەممە19\5\2026 ئەنجوومەنی وەزیران بە سەرۆکایەتی عەلی زەیدی کۆبۆتەوە و تێیدا بڕیاردرا کە پشووی فەرمی جەژنی قوربان لە ڕۆژی سێشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی عارفە دەستپێبکات، ئەم پشووە تاوەکو ڕۆژی شەممە کە چوارەم ڕۆژی جەژنە بەردەوام دەبێت، پاشان لە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٣١ی ئایار سەرجەم فەرمانبەران و دامودەزگاکان دەست بە دەوامی فەرمی دەکەنەوە.
ئەم بڕیارەی حکومەت بۆ دیاریکردنی 5 ڕۆژ پشوو لە کاتێکدایە، کە دوو ڕۆژی سەرەکیی جەژنەکە خۆی لە بنەڕەتدا دەکەوێتە ڕۆژانی هەینی و شەممە، کە بەپێی سیستەمی هەمیشەیی، پشووی فەرمی کۆتایی هەفتەن لە وڵاتدا.