دەقی هەواڵ
پشوو – Slemani Daily
حکومەتی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، پشووی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم ڕاگەیاند کە ماوەی چوار ڕۆژ دەخایەنێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە بە مەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ هاووڵاتییان تاوەکو ڕێوڕەسمەکانی جەژن ئەنجام بدەن، بڕیاردرا لە ڕۆژی 27ـی ئایار تاوەکو30ـی ئایار بێتە پشووی فەرمی, ئەم بڕیارە سەرجەم وەزارەت، فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکان دەگرێتەوە.
ساڵانە حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بۆنە ئاینی و نیشتمانییەکاندا خشتەی پشووەکان ڕادەگەیەنێت. جەژنی قوربانیش یەکێکە لەو بۆنانەی کە تێیدا پشووی فەرمی لە دەزگا حکومییەکان و ناوەندەکانی خوێندن پەیڕەو دەکرێت، بە مەبەستی کەمکردنەوەی جەنجاڵی و ڕێگەدان بە گەشتیار و هاووڵاتییان بۆ بەسەربردنی کاتەکانیان لەگەڵ خێزانەکانیان.