گشتی

سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی نیسان دەکرێت

دەقی هەواڵ

مووچە – Slemani Daily

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات کە لە ناوەڕاستی ئەم هەفتەیەدا مووچەی مانگی چواری فەرمانبەران دابەش دەکرێت. ئەمەش دوای ئەوە دێت کە بڕیارە ڕۆژی دووشەممە واژۆ لەسەر خەرجکردنی پارەکە لە بەغداوە بکرێت.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی ڕاگەیاند: “ڕۆژی دووشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق واژۆ لەسەر نووسراوی گواستنەوەی پارەی مووچە بۆ لقی هەولێری بانکی فیدراڵی دەکات.”

سەبارەت بە کاتی دابەشکردنی، سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە کرد کە لیستی مووچەی مانگی 4 بەتەواوی ئامادەیە و چاوەڕوانی گەیشتنی گوژمە پارەکەن. وتیشی: “بە ئەگەرێکی زۆرەوە ڕۆژی سێشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و تا ڕۆژی پێنجشەممە پڕۆسەکە کۆتایی دێت.”

 لە ماوەی ڕابردوودا بەهۆی وردبینی لە لیستەکان و کێشە تەکنیکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چەند جارێک دواکەوتووە. حکومەتی عێراق دابەشکردنی مووچەی بەستووەتەوە بە “تەوتین” و ناردنی لیستی وردی مووچەخۆران، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دڵەڕاوکێ لای فەرمانبەران لە کاتی وەرگرتنی شایستە داراییەکانیان لە کاتی خۆیدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *