گشتی

گەنجێک بەتۆمەتی کوشتنی براکەی دەستگیر کرا

دەقی هەواڵ

کوشتن – Slemani Daily

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە لە قەزای شارەزوور بە چەقۆ براکەی خۆی کوشتووە، لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.

دوای ڕووداوێکی کوشتن لە قەزای شارەزوور، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی شارەزوور گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە. بەپێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکە کە گەنجێکی لەدایکبووی ساڵی 2006 و بە نیشانەی کورتکراوەی (ئـ، ئـ، ع) ئاماژەی پێکراوە، بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر برایەکی خۆی و گیانی لەدەستداوە.

دوای ئەوەی تیمەکانی بەڵگەی تاوان کەشف و هێڵکارییان بۆ شوێنی ڕووداوەکە ئەنجامدا، فشارەکانی هێزەکانی پۆلیس و دەرچوونی فەرمانی دەستگیرکردن لەلایەن دادوەرەوە، بووە هۆی ئەوەی تۆمەتبارەکە خۆی ڕادەستی بنکەی پۆلیسی شارەزوور بکات.

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لێکۆڵینەوەکان بۆ زانینی هۆکاری سەرەکی تاوانەکە بەردەوامن, لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی ماددەی(406) لە یاسای سزادانی عێراقی (کوشتنی بە ئەنقەست) ڕاگیراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *