تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق، هۆشداری دەداتە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕایدەگەیەنێت کە ناردنی مووچەی مانگی سێی مووچەخۆران بەستراوەتەوە بە ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی.
بەپێی زانیارییەکان، وەزیری دارایی عێراق داوای 120 ملیار دینار لە داهاتی نانەوتی هەرێم دەکات و وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ ڕەوانەکردنی پارەی مووچە دەستنیشانی کردووە. تەیف سامی ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەگەر حکومەتی هەرێم ئەو بڕە پارەیە ڕادەست نەکات، مووچەی ئەم مانگە ڕەوانە ناکرێت.
ئەم بڕیارە لە کاتێکدایە کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی شایستە داراییەکانیانن و ئەم مەرجە نوێیەش دەبێتە فشارێکی زیاتر لەسەر دانوستانەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

