شارەوانیی سلێمانی: بە باشبوونی کەشوهەوا دەست بە چاککردنەوەی چاڵ و چۆڵی شەقامەکان دەکرێتەوە

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، تیمەکانیان لە ئامادەباشیدان بۆ چاککردنەوەی ئەو چاڵ و چۆڵیانەی بەهۆی شەپۆلی بارانبارینی ئەم دواییەوە لە شەقامەکانی شارەکەدا دروست بوون، ئاماژە بەوەش دەکەن کە چاککردنەوەکە پەیوەستە بە گونجاوی ڕەوشی کەشوهەواوە

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە سەرەتای وەرزی پایزەوە لیژنەکان بە بەردەوامی سەرقاڵی چاککردنی شەقامەکان بوون، بەڵام بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانە چڕەی ڕووی لە هەرێمی کوردستان کردووە، ڕێژەی چاڵەکان زیادی کردووە و لە هەندێک شوێنیشدا چاڵی نوێ دروست بوون.

سەبارەت بەو داواکارییانەی کە هاووڵاتییان لە ڕێگەی پەیجی فەرمیی شارەوانییەوە ئاراستەیان کردوون، شارەوانی سلێمانی ئەوەی خستەڕوو:

• هەموو داواکارییەکان خراونەتە ناو پلانی کارکردنی ئەمساڵەوە.

• تیمەکان لە هەر کاتێکدا کەشوهەوا گونجاو بێت، دەستبەجێ دەست بە کارەکانیان دەکەنەوە.

• پرۆسەی چاککردنەوەکە بەردەوام دەبێت تاوەکو سەرجەم گرفتەکانی هاتوچۆ لە شەقامەکاندا چارەسەر دەکرێن.

شارەوانی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات هاوکار بن و دڵنیایان دەکاتەوە کە تیمەکانیان بەپێی بەرنامەیەکی داڕێژراو کار بۆ باشترکردنی ڕەوشی شەقامەکان دەکەن.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان