دەزگای ڕوانگە بڕی 76,000 دۆلاری ئەمریکی وەک یارمەتی دارایی دابەشکرد بەسەر ئەو هاووڵاتیانەی لە دەرەوەی وڵات گەڕاونەتەوە بۆ هەرێمی کوردستان.
دوای گەڕانەوەیان لە ئەوڕوپا 19 کەس هاوکاری کران و بڕی 4,000 دۆلاریان وەرگرتووە بە مەبەستی دامەزراندن پڕۆژەیەکی بچووکی بازرگانی یان بۆ پەرەپێدانی کاری ئێستایان بەکاریبهێنن، ئەم کارە لە چوارچێوەی پڕۆژەی “بەهێزکردنی بژێوی بەردەوام: پێشخستنی یەکخستنەوەی گەڕاوەکان بۆ خۆشگوزەرانی درێژخایەن لە عێراق 2023-2026” ئەنجامدراوە بۆ دڵنیابوون لەوەی گەڕاوەکان دەتوانن بەشێوەیەکی سەرکەوتوو لە کۆمەڵگاکانیاندا جێگیر ببن و بگەنە سەربەخۆی ئابووری .
پڕۆسەی دابەشکردنەکە لە لایەن دەزگای ڕوانگە بە هەماهەنگی لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) بەڕێوەچووە، هەڵبژاردنی سودمەندبووان دوای بەشداریکردنیان دێت لە زنجیرەیەک وۆرکشۆپی تایبەت بە کارسازی کە لەلایەن دەزگای روانگەوە پێشکەشکرابوو.

