ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان جیاوازی لە ئاڵوگۆرکردنی دۆلاری شین به دۆلاری سپی حەرامکرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 14ی کانوونی دووەمی2026, ئەنجومەنی باڵای فەتوای هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: ‘’دوای ئه‌وه‌ی خه‌ڵكێكی زۆر پرسیاریان كرد سه‌باره‌ت دیارده‌یه‌كی نامۆ له‌بازاره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستان په‌یدا بووه كه دۆلاری كۆن (سپی) جیاوازی پێ ده‌كرێت له‌گه‌ڵ دۆلاری تازه (شین) له‌نرخدا له‌كاتی ئاڵوگۆڕدا، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له به‌رواری 2026/1/6، دوای لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونه‌كانی جگه له‌وه‌ی كه له ڕووی یاسایی هیچ جیاوازی نیه له نێوان نرخی ئه‌و دووجۆره دۆلاره.”
ئەنجومەنی باڵای فەتوا ئاماژەی بەوەشکرد کە دوای ڕاوێژ كردنی پسپۆرٍانی بازاڕی دراو و شێوازی مامه‌ڵه كردن به‌و دوو جۆره دراوه، و گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌قه شه‌رعیه‌كان و مه‌به‌سته باڵاكانی شه‌ریعه‌ت به‌م شێوه‌یه‌ی خواره وه‌ڵامی دایه‌وه:
1- گۆڕینه‌وه‌ی دۆلاری سپی به دۆلاری شینی ئه‌مه‌ریكی پێویسته ده‌ست به ده‌ست بێت و بێ زیاده‌و كه‌می بگۆردرێن به‌یه‌كتری، چونكه هه‌ردووكیان یه‌ك ڕه‌گه‌زن و له‌یه‌ك جۆری دراون له فه‌رمووده‌ی سهحیحیشدا هاتووه : (لذَّهَبُ بالذَّهَبِ، والفِضَّةُ بالفِضَّةِ… مِثْلًا بمِثْلٍ، يَدًا بيَدٍ، فمَن زاد أوِ ازداد فقد أَرْبى؛ الآخِذُ والمُعْطِي فيه سواءٌ) رواه مسلم في صحيحه (1584) من حديث ابى سعيد الخدري (رضى الله عنه. بۆیه هه‌ر جۆره دراوێك قه‌رز كرا پێویسته به‌هه‌مان شێوه و هه‌مان ئه‌ندازه و ژماره بدرێته‌وه.
2- ئه‌گه‌ر كه‌سێك قه‌رزداری كه‌سێك یان كۆمپانیا‌و دوكانێك بوو به‌دۆلار، كه‌سی پێده‌ر ناتوانێت زیاد له‌و ئه‌ندازه‌یه‌ی به‌قه‌رز داویه‌تی وه‌ریگرێته‌وه به‌بیانووی وه‌رگرتنی دۆلاری سپی.
لە فەتواکە هاتووە: ئه‌گه‌ر كه‌سێك ویستی دۆلاری سپی بگۆرێت به دۆلاری شین، پێویسته دۆلاره سپیه‌كه بفرۆشێت به‌جۆرێكی دیكه له‌دراو، ئینجا به‌و دراوه دۆلاری شین بكڕێت.

