بانگبێژێکی بەناوبانگ کۆچی دوای کرد – Slemani Daily
ئەمڕۆ دووشەممە، 21ی ئەیلوولی 2026، شێخ ئیبراهیم بن عادل مەدەنی، بانگبێژی مزگەوتی مەککەی پیرۆز و یەکێک لە ئەندامانی دەستەی بانگبێژانی حەرەم کۆچی دوایی کرد.
بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە بەکارهێنانی هاشتاگێک بە ناوی کۆچکردووەوە، هەواڵی کۆچی دوایی شێخ ئیبراهیم مەدەنییان بڵاو کردەوە و هاوکات پێگە و تۆمارە دەنگی و ڤیدیۆییەکانی بانگدان و تەکبیرەکانیان لە حەرەمی مەککە بڵاو کردەوە.
شێخ ئیبراهیم مەدەنی یەکێک بوو لە 24 بانگبێژە سەرەکییەکەی مزگەوتی مەککەی پیرۆز، کە ڕۆژانە شەش کەسیان بە نۆرە ئەرکی گەیاندنی بانگی پێنج نوێژەکە و بانگی یەکەمی بەیانییان لەسەر شان بوو. کۆچکردوو بە تایبەتی بە ئەنجامدانی بانگی بەیانی، وتنی تەکبیرەکان و ئەرکی «التبليغ» (دووبارەکردنەوەی تەکبیرەکان لە دوای ئیمام) لە دەستەی بانگبێژانی حەرەمدا دەناسرا.
