42 کۆچبەری کورد لە لیبیا دەستگیرکران

42 گەنجی کۆچبەری کورد لە کەناراوەکانی لیبیا لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەستگیر کراون و چارەنوسیان نادیارە.

رۆژی 9ی ئەم مانگە، 42 گەنجی کورد کە زۆربەیان خەڵکی دەڤەری ڕاپەرینن لە تەرابلوسەوە ویستوویانە بە رێگەی دەریایی بەرەو ئەورووپا کۆچ بکەن، لەلایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەستگیر کراون و تاوەکو ئێستا چارەنوسیان نادیارە.

کەس و کاری گەنجە دەستگیرکراوەکان ڕایانگەیاند: منداڵەکانمان لە لیبیا زیندانی کراون و بارودۆخیان زۆر خراپە و داوای بەهاناوەچوون دەکەن.

ماوەی زیاتر لە ساڵێکە رێگەی کۆچی نایاسایی لە رێگەی وڵاتانی تونس و لیبیاوە بۆ ئەورووپا لەلایەن گەنجانی هەرێمی کوردستانەوە دەگیرێتەبەر، ئەمەش سەرەڕای مەترسییە زۆرەکانی ئەو رێگایە بەشێکی زۆریان لە لایەن گرووپە چەکدارەکانەوە دەستگردەکرێن و زیندانی دەکرێن.

بەپێی ئاماری کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەورووپا، لە ساڵی 2025, زیاتر لە 6500 هاووڵاتی هەرێمی کوردستان کۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات کردووە، کە نزیکەی 1500 کەسیان خەڵکی ئیدارەی راپەڕین بوون.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان