بەڕێوبەری پەروەردەی گشتی سلێمانی پشووی فەرمی لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن ڕاگەیاند.
نەژاد عبداللە، بەڕێوەبەری گشی پەروەردەی سلێمانیی ڕایگەیاند: “لەپێناو سەلامەتی گیانی قوتابیان و خوێندکاران و لەسەر داواو داخوازی کەسوکاری خوێندکاران، دوای ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێز پارێزگاری سلێمانی، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بڕیارماندا سبەی چوار شەممە لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی و ناحکومی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دەوام ڕابگیرێت. بەهیوای سەلامەتی بۆ گشت لایەک.”

