لە چەمچەماڵ هاوڵاتییەک بەهۆی لافاوەوە گیانی لەدەستدا

لەئەنجامی دروستبوونی لافاو لە ناحیەی شۆڕشی سەر بەقەزای چەمچەماڵ، هاوولاتییەك خنكا و تا ئێستاش چەند كەسێك بێسەروشوێن ماونەتەوە.

قائیمقامی چەمچەماڵ بەدەزگا میدیایەکانی ڕاگەیاند، بەهۆی دروستبوونی لافاوەوە هاوڵاتیێک  دیوار داڕماوە بەسەریدا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

هاوتا عەزیز، بەڕێوەبەری ناحیەی شۆڕش ڕایگەیاند:  ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەن 70 ساڵ و تاوەکو ئێستا ناسنامەی هاوڵاتیەکە ئاشکرا نەکراوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان