لەکەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی مێردەکەی بڕی

ئەمشەو لە قەزای کەلار ژنێک ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی بڕیوە، سەرچاوەیەکیش دەڵێت: روداوەکە بەهۆی کێشەی خێزانییەوە بوە.

سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار هەواڵەکەی پشتڕاستکردەوە و وتی: ژنەکە بە چەقۆ و بەشێوەیەکی تەواوەتی ئەندامی نێرینەی هاوسەرەکەی لێکردوەتەوە.

وتیشی: پیاوەکە دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانەکەمان، چارەسەری فریاگوزاریی پێویستی بۆ کراوە و بۆ چارەسەری زیاتر رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراوە.

بەپێی سەرچاوەکە، دەوترێت ژن و مێردەکە کێشەی خێزانییان هەبوە، بەبێ ئەوەی وردەکاریی زیاتر بخاتەڕو.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان