لە ڕووداوێکی هاتووچۆ 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکە بریندار بوون

لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە پارێزگای عوسمانییەی باکوری کوردستان 7 کەس گیانیان لەدەستدا و 11 کەسی دیکە بریندار بوون.

لە پێکدادانی لەنێوان بارهەڵگرێک و پاسێک لە پارێزگای عوسمانیەی باکوری کوردستان بووە هۆی گیانلەدەستدانی 7 کەس و برینداربوونی 11 کەسی دیکە، تیمی فریاگوزاری بە پەلە گەیشتوونە شوێنەکە و بریندارەکانیان گواستەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لە ڕووداوەکە و بەپێی زانیاریەکان کە ڕاگەیەندراوە باری تەندروستی بەشێک لە بریندارەکان ناجێگیرە.

دەسەڵاتدارانی ناوچەکە دەستبەجێ لێکۆڵینەوەیەکی خێرایان دەستپێکردووە بۆ دیاریکردنی هۆکاری سەرەکی ئەم پێکدادانە، پارێزگاری عوسمانییە لە ڕاگەیەندراوێکدا پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خێزانی قوربانییەکان کرد و داوای کردووە بەپەلە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان ئاشکرا بکرێن، چاوەڕوان دەکرێت لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا زانیاریی وردتر سەبارەت بە هۆکاری تەواوی ڕووداوەکە و ناسنامەی قوربانییەکان بڵاو بکرێتەوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان