باوکی د. رێواز فایەق کۆچی دواییکرد 

ئەمڕۆ فایەق حسێن، باوکی د. ریواز فایەق حسێن، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، کۆچی دواییکرد.

سەرچاوە میدیایەکان وایان بڵاوکردەوە کە فایەق حسێن محەمەد، باوکی رێواز فایەق سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی کوردستان، لە کاتی وەرگرتنی مووچەکەی لە بەردەم بانکی دەربەندیخان گیانی لەدەستداوە، بەڵام هەر زوو بانکی دەربەندیخان هەواڵەکەی بەدرۆ خستەوە و ڤیدیۆیەکی فایەق حسێنی بڵاوکردەوە کە رۆژی یەکشەممەی ئەم هەفتەیە چووە بۆ بانک و دوایین مووچەی خۆی وەرگرتووە و لە نۆرەی وەرگرتنی مووچەدا گیانی لەدەست نەداوە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان