ئەحمەد گەرمیانی،سەرۆکی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، پێدانی ئۆتۆمبێل بە قیست بۆ مامۆستایان دەست پێ دەكاتەوە و چەند مەرجێكی هەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 1ی كانوونی یەكەمی 2025، ئەحمەد گەرمیانی سەرۆكی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، كۆمپانیای جیلی (GEELY) بۆ ئۆتۆمبێل، لە دەستپێشخەرییەكدا ئۆفەرێكیان خستووەتە بەردەم مامۆستایانی هەرێمی كوردستان، بەتایبەت ئەوانەی كە كارتی بانكی هەژماری منیان لەسەر (بانكی جیهان) هەیە.
ئەحمەد گەرمیانی گوتی، ئەوانەی لەسەر بانكی جیهانن، دەتوانن لە كۆمپانیای جیلی ئۆتۆمبێل بە قیست ڕابكێشن بەپێی مەرجەكان و داشكانیش بۆ مامۆستایان بە رێژەی 8% كراوە و ژمارەی ئۆتۆمبێلیش بە خۆڕاییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێشەكی هەر ئۆتۆمبێلێك پێنج ملیۆن دینارە، مانگانە بڕی 340 هەزار دینار بۆ ماوەی پێنج ساڵە، هەروەها سەرجەم مامۆستایانی كوردستان دەتوانن سوودمەند بن لەم ئۆفەرە ئەوانەی لە بانكی جیهان مووچەكانیان وەردەگرن، هەروەها مامۆستایانی گرێبەستیش دەتوانن سوودمەند بن.
مامۆستایان لەکاتی وەرگرتنی ئۆتۆمبێلەكە دەتوانن بەناوی خۆیان بكەن و مەرجەكانیش دوو كەفیلی پێویستە، یەكێكیان لە كەرتی حكومی ئەویتر لە كەرتی تایبەت بێت و پشتگیری یەكێتی مامۆستایانی كوردستانی هەبێت.

