پاپای ڤاتیکان فرەژنی بە کۆیلایەتی ناو دەبات

 ڤاتیکان دژایەتیی کەنیسەی کاسۆلیکیی بۆ دیاردەی فرەژنی دووپات دەکاتەوە.  

ڕۆژی سێشەممە  ڤاتیکان لە نوێترین ڕاگەیاندنیدا بە ناوی “یەک جەستە، هەڵوێستێکی توندی لەبارەی فرەژنی گرتەبەر. پاپا لیۆی چواردەهەم، پاپای نوێ، لە دۆکیومێنتێکی فەرمیدا جەختی لەسەر پێویستیی تاک هاوسەری کردەوە و ئاماژەی بەوەدا کە فرە ژنێتی شێوەیەکە لە کۆیلایەتی.

پرسی فرەژنی لەنێو ڤاتیکان دا بووەتە پرسێکی گەرم، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی ئەو دیاردەیە لەلایەن کریستیانە کاسۆلیکییەکانی ئەفریقا, ڤاتیکان لەو بڕیارەدا دووپاتیکردووەتەوە، “تاک هاوسەری، یەکسانی و کەرامەتی ژنان دەپارێزێت.”

ڤاتیکان ئاماژەی بەوەش داوە، فرەژنی پێچەوانەی یاسای ئەخلاقییە، ئەمە بە شێوەیەکی بنەڕەتی دژی ژیانی هاوبەشی هاوسەرییە هیچ بوارێک بۆ فرەژنی نییە و جۆرێکە لە کۆیلایەتی.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان