بەڕێوبەرایەتی گشتی ئاسایشی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا دوا مۆڵەتی بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان دیاریکرد.
ئاسایشی سلێمانی لە بارەی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان ڕاگەیاندراوێکی ڕاگەیاند، دوا مۆڵەت بۆ تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلە بێ سەرەتاکان یەكی کانوونی یەکەمی 2025، لە دوای ئەو بەروارە بەهیچ جۆرێک ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا تۆمارناکرێت و هەر ئۆتۆمبێلێک تۆمار نەکرابێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
عه‌قید نه‌وشیروان حه‌مه‌ئه‌مین ئه‌فسه‌ر له‌هاتوچۆی ناوشاری سلێمانی له‌به‌رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆی ڕادیۆی هاتوچۆی سلێمانی (ترافیك ئێف ئێم)دا ڕایگه‌یاند، “له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی هاتوچۆی هه‌رێمه‌وه به‌بڕیار بۆمان هاتوه كه ده‌ستبگرین به‌سه‌ر ئۆتۆمبێله بێسهرهتاكاندا”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “به‌هۆی هه‌ندێك بارودۆخه‌وه نه‌مانویستوه ئه‌و ئیجرائاته بگرینه‌به‌ر، به‌ڵام حاڵه‌تی ئۆتۆمبێله بێسه‌ره‌تاكان هه‌ر لهڕوداوهكانو ئهنجامهكانیو ئه‌و دۆخه‌ش كه بینراوه‌و وه‌ك به‌ڵگه‌ش لای ئێمه هه‌یه له‌هاتوچۆی سلێمانی، وایكردوه بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه‌و بگه‌ینه ئه‌و بڕیاره‌ی ده‌بێت ئیجرائاتی توندیان له‌دژ بگرینهبهرو ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرین به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی گوێ به‌یاسا نادهنو به‌رده‌وام یاساشكێنی ده‌كه‌ن.”

