وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی تا کاتژمێر 4ی ئێوارە درێژکردەوە و رۆژانی شەمەش دەوام دەکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەمە 20ی تشرینی دووەمی 2025،وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ڕایگەیاند، لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و خزمەتی حاجیانی کوردستان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە، بڕیاریداوە، دەوامی فەرمی فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییە رۆژانە تا کاتژمێر 4ی ئێوارە بەردەوام بێت، هەروەها رۆژانی شەممەش، کە پشووی فەرمییە لەتەواوی دام و دەزگا میرییەکان، بەڵام فەرمانبەرانی ئەو بەڕێوەرایەتییە ئەو پشووە نایانگرێتەوە تا کۆتاییهاتنی مامەڵەی حاجیان تەواو دەبێت بۆ وەرزی حەجی 2026.
ئەم بڕیارەی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی بۆ تەواوکردنی مامەڵەی ئەو هاووڵاتییانەیە، کە ناویان لە تیروپشک دەرچووە بۆ حەج.

