دوو بازرگانی ماددەی  هۆشبەر دەستگیرکران

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەهەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، لە چالاکییەکدا لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەریان دەستگیرکرد.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بە دەزگا میدیایەکانی ڕاگەیاند: لەئەنجامی کۆکردنەوەی زانیاری پێشوەختە و چاودێری ورد و بەدواداچوونی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی  ئاسایش لەڕۆژی 2025/11/19 لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین توانیمان دوو بازرگانی  ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەین و دەستبگیرن بەسەر بڕی 10 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ.

لەئێستادا تۆمەتباران بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسییەکانیان بەردەوامە.

Isolated Share Buttons

نوێترین پۆستەکان